گرنگى زمانى جەستە لە بەڕێوەبردنى کاردا

5/30/2017 7:31:52 AM

گرنگى زمانى جەستە لە بەڕێوەبردنى کاردا

خولێکى تایبەت بە  کارمەندانى  ئۆفیسى کەرکوک لەسەر زمانى جەستە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى CDO بە ڕێوەچوو

لەنیا جەمال ، کارمەندى ڕێکخراوى CDO یە و بڕوانامەى ماستەرى لە بوارى زمانى جەستە بەدەست هێناوە رۆژى  25ى ئایار لە  هۆڵى کۆنفرانسەکانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت - CDO خولێکى تایبەتى  بە سەرجەم کارمەندانى ئۆفیسى کەرکوکى رێکخراوى CDO لەسەر زمانى جەستە پێشکەشکرد .

 کۆمەڵێک بابەت لەخولەکەدا پێشکەشکران وەک زمانى جەستە چیە؟ ئەتەکێت چیە ؟  جیاوازى لە نێوان زمانى جەستە و ئەتەکێت  ، گرنگى زمانى جەستە لە بەڕێوەبردنى کاردا ، پەیوەندى  زمانى جەستە بە کلتورەوە ، جیاوازى زمانى جەستە لەنێوان ڕەگەزى نێر و ڕەگەزى مێ وە چۆنیەتى تێگەیشتن لە زمانەکانى جەستە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur