سلێمانى پێنج ڕۆژ جەژن دەگێڕیت

4/23/2017 11:51:50 AM

...سلێمانى پێنج ڕۆژ جەژن دەگێڕیت
 لەژێر دروشمى "سلێمانى هەمیشە لە پێشوازى کتێبدا" بە میوزیک و سەما دووهەمین فیستسڤاڵى کتێب  دەستى پێکرد 
  ئەمڕۆ 23ى نیسان بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى کتێب  لەژێر دروشمى "سلێمانى هەمیشە لە پێشوازى کتێبدا" بە میوزیک و سەما و گۆرانى  و بە ئامادەبوونى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و  نوێنەرانى دەزگا حکومى و ناحکومییەکان و چالاکوانان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ڕۆژنامەنوسان کتێبخانەى گشتى سلێمانى دووهەمین فیستیڤاڵى کتێبخانەى دەستپێکرد.

فستیڤاڵەکە ماوەى پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت ڕۆژانى کاتژمیچر نۆى بەیانى بۆ هەشتى ئێوارە  لەو چەند ڕۆژەدا لەگەڵ کردنەوەى پێشانگاى کتێبدا کۆمەڵێک چالاکى پێشکەشدەکرێت کە بریتین لە کۆڕ و سیمینار وە کۆى چالاکییەکان لە تەواوى بەشەکانى کتێبخانەدەبێت.

ئەم فیستیڤاڵە بە هاوکارى کۆمەڵێک لایەن و کەسایەتى ئەنجامدراوە ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDOش یەکێک بووە لە هاوکارانى فیستڤاڵەکە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur