ئێزیدییەکان ساڵى نوێیان پیرۆزکرد

4/19/2017 9:20:19 AM

ئێزیدییەکان ساڵى نوێیان پیرۆزکرد

 ئەمڕۆ چوارشەممە 19ى نیسان سەنتەرى کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت بە هاوبەشى لەگەڵ UNHCR لە  ئۆفیسى سەرەکى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت - CDO بە ئامادەبوونى چەند خێزانێکى ئاوارەى  ئێزیدى لە سلێمانى  جەژنى چوارشەممە سور کە دەکاتە ساڵى نوێى ئێزیدیەکان  بەڕێوەچوو


 لە مەراسیمەکەدا نوێنەرى ئێزیدییەکان ووتەیەکى پێشکەش کرد و    تیایدا کورتەیەکى لە بارەى ڕۆژى چوارشەممەى سور  کە دەکاتە ساڵى نوێى ئێزیدەکان خستە ڕوو و خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى بۆ ئەو ڕۆژە و هیوایان خواست ساڵى ئایندە لە زێدى خۆیان ساڵى نوێ پیرۆز بکەن و  دەستخۆشیان لە ڕێکخراوى CDOکرد که‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆڕەخساندبوون .

 ئامادەبووان بە ڕنگکردنى هێلکەو  چەندیارییەکى تایبەت بەو ڕۆژە ساڵى نوێیان پیرۆزکرد و بە خۆشحاڵییەوە  پیرۆزبایی و داواى لێخۆشبوونیان لە یەکتردەکرد .

هه‌موو ساڵێک له‌ کۆتا چوارشەممەى مانگى نیساندا ، که‌به‌ ساڵ و رۆژی ئێزدییه‌کان ناسراوه‌، له‌ په‌رستگه‌ی لالش له‌ قه‌زای شێخان رێوسمی چه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور به‌ ئاماده‌بوونی پیاوانی ئاینی ئێزدییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چوو. 

هه‌موو ساڵێک له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی پیاوانی ئاینی و هاوڵاتیانی ئێزدی ده‌ست به‌ سه‌مانکردن و هه‌ڵکردنی 366 چراو ئاگر له‌ په‌رستگه‌ی لالش ده‌کرێت که‌له‌ لایه‌ن ئێزدییه‌کانه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت 366 رۆژ ده‌کاته‌ ساڵێک و ده‌بێته‌ یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی ئێزدییه‌کان . 

هه‌موو ماڵه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆری هێلکه‌ ره‌نگاو ره‌نگ ده‌که‌ن کە هێلکە بەماناى لەدایکبوونەوەى ژیانێکى نوێ دێت لەلاى ئێزیدیەکان و هاوڵاتیان سه‌ردانی ماڵی یه‌کتر ده‌که‌ن بۆ داوایلێ خۆشبوون له‌ یه‌کتر و شیرینی به‌سه‌ر یه‌کتریدا ده‌به‌خشنه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌و ماڕه‌بڕینى تێدا ناکرێت ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ی نیسان به‌ بوک ناسراوه‌ هیج بوکێک قبوڵناکات.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur