...ستافی CDO خوین دەبەخشنە هێزی پێشمەرگە

4/3/2017 2:37:03 PM

...ستافی CDO خوین دەبەخشنە هێزی پێشمەرگە

وەك بەشدارییەكی ستافی رێكخراوی CDO بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كارمەندانی ڕێكخراوەكەمان لەڕێگەی خوێن بەخشینەوە و رێز لە روباری خوێنی قوربانییەكانی هێزی پێشمەرگە دەگرن.

هەڵمەتەكە ئەمڕۆ 3ی نیسان دەستی پێكرد، تیایدا كۆمەڵێ لە ستافی رێكخراو بۆ ئەم مەبەستە رویانكردە بانكی خوێن و لە رۆژانی ئایندەش هەڵمەتەكە كراوە دەبێت بۆ ئەوانەی ئەمڕۆ بە هۆی كارەكانیانەوە نەیانتوانییەوە بەشدار بن لە هەڵمەتەكە.

كارمەندانی رێكخراوی CDO لە كاتێكدا بەشداری ئەم هەڵمەتە دەكەن كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان رۆژانە گیانیان دەببەخشنە نیشتمانەكەمان و سنورو ئاڵای كوردستان دەپارێزن.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur