له‌ڕێگه‌ی نمایشی شانۆییه‌وه‌ ڕێنمایی ته‌ندروستی درا به‌ منداڵانی په‌نابه‌ر

4/3/2017 11:13:04 AM

له‌ڕێگه‌ی نمایشی شانۆییه‌وه‌ ڕێنمایی ته‌ندروستی درا به‌ منداڵانی په‌نابه‌ر
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی سەنتەری کۆمەلایەتی CDO کە هاوبەشە لەگەڵ ئاژانسى UNHCR  لە عەربەت بە هاوکاری نەخۆشخانەی کەمپی عەربەت کەمپینی هۆشیارکردنەوە لەبارەی  رزگاربون لە رشک و ئەسپێ بۆ پەنابەران بە دوقۆناغ ئەنجامدا.
قۆناغی یه‌كه‌می کەمپینەکە ماوەى هەفتەیەکى خایاند سێ  رۆژ تایبەت بوو بە دایکان و باوکان بە بەشداری سەد و پەنجا دایک و باوکى منداڵانى پەنابەر.
قۆناغێکى ترى کەمپینەکە  سێ ڕۆژ بو بۆ  خوێندکارانى خوێندنگاى عامودای بنەرەتی لە رێگەی شانۆکەری یەوە رێنمای چۆنیەتى تووشبوون و چۆنیەتى خۆپاراستن لێى و پاکوخاوێنی درا بە قوتابیان کە شەش سەد و حەفتا و یەک خوێندکار سودمەندبوون لێى.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur