خولێکى ڕاهینان لە بوارى نوسینى ڕاپۆرت بۆ کارمەندانى CDO کرایەوە

3/15/2017 12:00:10 PM

خولێکى ڕاهینان لە بوارى نوسینى ڕاپۆرت بۆ کارمەندانى CDO کرایەوە

ئەمڕۆ 15ى ئازار لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت -CDO بەمەبەستى بەهێزکردنى تواناى کارمەندانى  خولێکى ڕاهێنان لە بوارى چۆنیەتى نوسینى ڕاپۆرت بۆ بەشێک لە کارمەندانى ڕێکخراوى CDO  کرایەوە.

ئەو بابەتانەى کە لە ڕاهێنانەکە تیشکى خرایەسەر دەربارەى چۆنیەتى نوسینى ڕاپۆرت ، بەشەکانى ڕاپۆرت ، پلانى ڕاپۆرت ، کلیلەکانى نوسینى ڕاپۆرتێکى بەهێز  هەروەها تاچەند وێنە دەورى هەیە لە نوسینى ڕاپۆرت.

ڕاهێنانەکە لەلایەن دکتۆر رەووف کریم بەڕێوەچوو کە بڕوانامەى  دکتۆراى لە زمانی بانگەشەی بازرگانی و میدیای هەیە وە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەستنەوەی زمان بە دۆخی ئاخاوتن ، خاوەنى بڕوانامەی فوڵبرایت بۆ پاش دکتۆرا لە زانکۆی ئەریزۆنا لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.
د. رەئوف دەیان ۆرکشۆپ و سیمیناری پێشکەشکردوە لە بوارەکانی تایبەت بە جوڵاندنی کۆمەڵگەی مەدەنی و لە چەندین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەشداری کردوە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur