چۆن دەبیت بە سەرکردەیەکى سەرکەوتوو

3/9/2017 8:55:55 AM

...چۆن دەبیت بە سەرکردەیەکى سەرکەوتوو

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیە CDO- بەمەبەستى بەهێزکردنى تواناى  کارمەندانى رێکخراوەکەى لە بوارى بەڕێوەبردندا ۆرکشۆپێکى یەک ڕۆژى بە ناونیشانى(Leadership and Capacity Building Workshop) بۆ بەشێک لە کارمەندانى ڕێکخراوەکەى ئەنجامدا
بابەتەکانى خولەکە تایبەت بوون بە چۆنیەتى  بوون بە سەرکردەیەکى سەرکەوتوو  لە بوارەکەى خۆتدا ، چۆن بتوانیت متمانەیەکى بەهێزت بە خۆت هەبێت لەو بوارەى کارى تیادا دەکەیت ،  دیارى کردنى ئاراستەى و ئامانجەکانى کارکردنت ، چۆن دەتوانیت زاڵ بیت بەسەر ئەو بەربەستانەى دێنە ڕێت لەکاتى کارکردندا.

سەرجەم بابەتەکانى ۆرکشۆپەکە لەلایەن بیزا برزوو  پێشکەشکران ، کە باکگراوندێکى ئەکادیمى پێشکەوتووى هەیە لە بوارەکانى خوێندنى سیاسى و نێودەوڵەتى خاوەنى بەکالۆریۆس لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان  ، ماوەى 8 ساڵە ڕاهێنان بە ژنان و گەنجان دەکات لەسەر پشت بەخۆ بەستن و سەرکردایەتى کردنى کۆمەڵگە.
 لەماوەى ساڵانى کارکردنیدا ، کاریگەریەکى بەرچاوى هەبوە لەسەر ئەو کەسانەى بەشداریان کردووە لە خول و ڕاهێنان و سیمینارو  چالاکیە جیاوازەکانیدا.  
لەماوەى دوو مانگى ڕابردوو  ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت ئەمە پێنج هەمین ۆرکشۆپە بۆ بەهێزکردنى تواناى کارمەنداى ئەنجامیداوە و وا بڕیارە ئەم جۆرە ۆرکشۆپانە بەردەوامبێت .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur