CDOخزمەت بە ژنان و گەنجانى جەلەولا دەکات

2/27/2017 6:03:11 AM

CDOخزمەت بە ژنان و گەنجانى جەلەولا دەکات

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت -CDO بە هاوبەشى UNFPA و  ڕێکخراوى رەییان سەنتەرێکى تایبەت بە ژنان و كچان لە جەلەولا کردەوە

 سەنتەرەکە تایبەت دەبێت بە كچان و ژنان و خزمه‌تگوزاری  یاسایی و ده‌روونی پێشكه‌ش به‌ ژنان و كچانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات  و  ڕۆژانە چالاکى جۆراو جۆرى تیادا ئەنجامدەدرێت و خولى پیشەیى بۆ ژنانو كچان دەکرێتەوە ، ئامانج لە کردنەوەى سەنتەرەکە لە جەلەولا بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى و دەرخستنى تواناى کەسى ژنان و كچانی ئەو ناوچەیەیە  تا بتوانن  لە ڕێگەى خولەکانى CDO  وە ببنە خاوەنى ئابوورییەکى سەربەخۆى خۆیان .

هەروەها سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌ گه‌نجان له‌ جه‌له‌ولا ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت - CDO بە هاوبەشى UNFPA وەک هاوکارى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای گه‌نجان پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره‌ دابینکردن.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur