پڕۆژەی بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی گەنجانی کوردستان و مندالانی ئاورە و پەناهەند لە هەرێمی کوردستان

1/30/2017 9:27:47 AM

پڕۆژەی بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی گەنجانی کوردستان و مندالانی ئاورە و پەناهەند لە هەرێمی کوردستان

 پێشەکی:
پەروەردەی میللی لە کەمپی ئاوارەکان و فێکردن و ڕاهێنانی گەنجانی کوردستان

لە چەند ساڵێ رابردوودا هەرێمی کوردستان بوویتە شوێن و ئارامگەی ئاورەکانی سوریا و عیراق، گەل و حکومەتی کوردستان تا ئیستا پێشوازیان لە نزیکەی دوو ملیۆن کەس کردووە،
کە بەشیکی زۆریان لە ناو ئەو کەمپانە دەژین کە بۆیان دابین کراوە، لە ناواندا ژمارەیکەی زۆر (نزیکەی ٥٠٠٠٠٠) مندال هەیە، باری دەرونیان شلەژاوە بە هۆی شەڕەکان و بێ بەشیشن لە چالاکی ڕێکخراوەی پەروەردەیی، کە بێگومان ئەم نەبوونیە سەرجاوەی زەحمەتی و کێشەی دەروونی و کۆمەلایەتییە، لە هەمان کاتیشدا ڕێگرە لە گەشەسەندیاندا، بە تایبەت لە کەمی ژمارەی قوتابخانەکان کە بۆیان دابین کراوە کە بەشی هەر هەمووانیان ناکات.

لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆری گەنج کە بە توانا و ئارەزوومەندن بەلام بێ کار و  چالاکین،  کە ئەش وای لێکردوون بەرەوە کپبوون وبێ متمانەیی   بن و لەم شێوازەی ژیانشیان بەرەو گۆشگیری خۆ لە چوارچێەدان دەبات  و بێبەرهەمیان دەکات بەڵکو توانکانیان لە ناو دەبات، کە ئەمەش دەبیتە سەرچاوەی سلەژانی کۆمەلایەتی ئازارئ دەروونییان.

لەگەڵ ئەمانشدا گەنجانی کوردستان دووجاری کۆمەڵێک کێشەی تری دەرهاویشتەی شەڕە کان دبنەوە، لەگەڵ هەولی توندڕەوانی ئاینی و کەمی دەرفەتی ئابووری
بەرپرسی سەنتەرەکانی گەنجان و ڕاهینەر و فێرکاران زۆر جار بێ ئاراستە و کەم ئامراز و بێ زانیارین بەرامبەر ئەو کێشانەی دووچارایان دبنەوە.
ئەم هۆیانە بوو خاتوو دانیال میتەران لەگەل ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لەگەل گەلی کوردستان هەیبوو، ئەو بەرنامە کارەئ کە ەگەل فیدراسیۆنی لیۆ لاگرانژ کە ٢٠١٣ کاری
لەسەر دەکرێت، ڕیکخراوی فرانس لیبەرتی دانیال میتەران بەرنامەی گەشەسەندن و پەروەردەی نا فەرمی بۆ مندالە ئاوارە و پەناهەندانی ناو ٩ کامیپ پێشنار دەکات بە هاوتەریب بۆ خزمەت کردنی گەنجانی کوردستانیش.

ئامانجەکان

ڕێکخراوی فرانس لیبەرتێ لەگەڵ فیدراسیۆنی لیۆ لاگرانژ جەند پڕۆژیەک لە خزمەتی مندال و نەوجەوانانی ناو ٩ کامپی ئاوارە و پەناهەندەکانی سوریا عیراق ئەنجامدەدات لەگەل فیرکرن و ڕاهێنانی ڕاهێنەرە گەنجەکانی کوردستان بە تایبەت ئەوانی هی نا کامپەکان و بۆ کامپەکان کار دەکەن.

1.بۆ ئەوەی چالاکی لە دەرەوەی پەیڕەوی خۆندنگاکان بۆ ٥٦٠٠ مندال و نێوجەوان ناو ٩ کامپ داین بکرێت.
2. بەشداری کردن لە دروسست کردنی پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان لە ناو کامپەکان لە ڕێگای فێرکردن و ڕاهێنان و هاندان و بەشداری پێکردنی ئاورەکان خۆیان
3. خەبات کردنی لە دژی هۆکار و دەرەنجامەکانی شلەژانی دەروونی و کۆمەلایەتی
4. بەردەوامبوون لە هاریکاری و و کاری هاوبەشی نیوان نیوان ڕێکخراوەکەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ٢٠١٢ دەست پێکردووە، بە مەبەستی دارشتنی سیاستێکی گشتگیر بۆ گەنجان و پەروەردەی میللی.
5. بەشداری کردن لە هاوکاری دروست بوونی کۆملگای مەدەنی لە کوردستان

شیاوزی کارکردن
پرۆژەکەمان بۆ ماوەی سى ساڵ دەبێت لە هەر سێ پارێزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
یەکەم جار سەنتەرێکی ڕاهێنان فێرکردن خۆبەشی و هاوسەنگی کۆمەلایەتی لە شاری سلێمانی دادەمەزرێندرێت، بۆ فێکردن ڕاهێنانی ڕاهینەرانی سەنتەرەکانی گەنجانی کوردستان و گەنجی ناو کەمپەکان، ئەم سەنتەرە  لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ لەنا ڕێکخراوی سی دی ئۆ دەبێت، لە لایەن هەردوو ڕكخراوی فران لیبەرتی و فیدراسیۆنی لیۆ لاگرانژ بەڕێوە دەبردرێت لە ڕێگای کۆردناتۆرێک بۆ ماوەی ١٨ مانگ و هەنگا و بە هەنگاو ڕادەستی گەنجێکی ڕاهینراو دەکرێت،  بەم شێوەیە ٦٠ ڕاهینەر فێردەکرێن و سەرپەرشتی دەکرێن تا بتوانن چالاکی بۆ ٥٦٠٠ مندال نەجەوان ئەنجامبدەن ١٢ ڕاهێةەریش ئامادە دەکرێن بۆ راهێنان و فێرکردن لە سەرتاپای شارەکانی کوردستان، بڕوانامەیەکی تایبەتیش بە ڕاهێنا چالاکوانان گەنجان  لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پەسەند دەکرێت و پێان دەبەخشرێت.

گەشەسەندنی پەروردەیەی چالاکییە دەروونی کۆمەلایەتییەکان
ئەم کارە هاوبەشە فرانکۆ کوردییە ڕێ خۆشکەرە بۆ بەرەو گەسەسەندنی پەروەردەییەکی بە سود و تایبەت بە چالاکی دەروونی کۆمەلایەتی لەنا کامپەکاندا، بە تایبەت بۆ ئیدارەی شلەژانە دەروونییەکان، ئەم خولانەی فێرکردن لە لایەن حكومەتی هەرێمی کوردستان پەسەند دەکرێت کە ئەمەش وەک سەرتایەک بۆ چالاکیەک تایبەت بە شارەزایی و پسپۆری فەرەنیسەوە دەبیت، بە گونجاندنی ئەم پەروەردە میللییە بە سروشت و شێوازی کامپەکان، ئەم کارەش سودەکانی دوو جەمسەرە دەبێت لە بە بەرز ڕاگرتنی پەروەردەیی ئەو بەهایانەی لە خزمەت هاولاتی بوونن کە خۆی لە خۆیدا ئامانجی پەروەردەیی میللییە  ڕێگا خۆش کەریشە بۆ هەر تاکێک لە بەسداری کردنی و هەلگرتنی بەرپرسیارێتی.
 ئەم پرۆژەیە  بەشداری کردنێکیشە لە لە بەهێز کردن و دروست کردنی کۆم؛گایەکی مەدەنی بەهێز لە کوردستان لە ڕێگای گەشەسەندنی سیاسەتێکی تایبەت بە گەنجان فێرکرن و ڕاهێنانیان،بۆ دروست کردنی پەروەردەیوکی تایبەت
ئەم پرۆژەیە لە لایەن فرانس لێبەرتێ و فیدراسیۆنی لیۆ لاگرانژ بە هاوکاری دەسەلات و حکومەتی هەرێمی کوردانەرەو ئەنجام دەدەرێت لەگەل بەشدار پێکردنی چەند ڕێکخراو لایەنی تری ناوخۆیی و دەرەکی.

تیچووی ئەم پرۆژەیە ٦٤٨٠٠٠ یورۆیە، و بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت
ئاژانسی فرانس دیڤلۆپمێنتی سەر بە وەزارەتی دەرەەی فەرەنسا لە ٤٧/. گرتوتە ئەستۆ
٣٠/.  فرانس لیبەرتی و لیۆ لاگرانژ   لە ئەستۆ دەگرن
٢٠ /. دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و دەسلات و لایەن و ڕێكخراوەکانی کوردستان


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur