...وەفدێکى Danielle Mitterrand سەردانى CDO یان کرد

1/28/2017 7:45:19 PM

...وەفدێکى Danielle Mitterrand سەردانى CDO یان کرد
وەفدێکى ڕێکخراوى Danielle Mitterrand کە ڕێکخراوێکى نێودەوڵەتى فەرەنسى یە ویەکێکن لە هاوبەشەکارەکانى ڕێکخراوىCDO بە فەرمى سەردانى رێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەتیان کرد .

ئەندامانى وەفدەکە کەپێکهاتبوون لە بەڕێوەبەرى گشتى Danielle Mitterrand و ئەندامانى بۆردى ڕێکخراوەکە و  لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى  CDO و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى پێشوازیان لێکرا و گفتوگۆ لەبارەى کار و پرۆژەکانى CDO و جۆرى خزمەتگوزارییەکانى بۆ ئاوارەو پەنابەران کرا.              

مەبەست لە سەردانەکەیان دروستکردنى پەیوەندى بوو لەنێوان Danielle Mitterrand و  CDO  و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کارو چالاکییەکانى ڕێکخراوى CDO لە هەردوو کەمپى ئاشتى و عەربەت و لە نزیکەوە ئاگاداربوونى ژیان و گوزەرانى ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکان.

هەر لەسەردانەکەیاندا بۆ کەمپەکان لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ منداڵانى کەمپەکە کرد و پرسیاریان لە بارەى خول و چالاکیەکانى CDO لە منداڵەکان کرد کە تاچەند سودیان لە و چالاکیانە وەرگرتووە کە لەلایەن سى دى ئۆوە پێشکەشیان کراوە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur