...CDO خزمەتى کەس و کارى شەهیدانى هەرچوارپارچەى کوردستان دەکات

1/18/2017 8:27:02 AM

...CDO خزمەتى کەس و کارى شەهیدانى هەرچوارپارچەى کوردستان دەکات

 وەفدێکى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO کە پێکهاتبوو لە بەڕێوەبەرى گشتى و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و بەڕێوەبەرى بەش و پڕۆژەکانى ڕێکخراو ڕۆژى شێ شەممە 17ى کانونى دووەمى 2017  سەردانى کەمپى(مەخمور) یانکرد کە کوردانى  باکورتیایدا نیشتەجێن.
وەفدی رێکخراوەکەمان لەلایەن بەڕێز (پۆڵاد بوسان) بەرپرسى کۆمیتەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کەمپەکە و بەڕێزان(نوران سیزگین)هاوسەرۆکى شارەوانى و (لیلا ئارزو)ئەنجومەنى کەمپ پێشوازیان لێکراو ، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخ و گوزەرانى پەنابەرانى کەمپى مەخمور کرد و باس لە چۆنیەتى خزمەتگوزاریەکانى CDO بۆ پەنابەران کرا .
پاش سەردانکردنى ئەنجومەنى گشتى کەمپى مەخمور و ماڵباتى شەهیدان و شارەوانى  و بەشى پەروەردە و ئەکادیمیایى ژنانى کەمپەکە ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت بڕێک فریاگوزارى پێشکەش بە ماڵباتى شەهیدان  کرد.

ڕێکخراوى CDO  ساڵانە کۆمەکێکى بچوک پێشکەش بە کەمپى مەخمور دەکات بەمەبەستى کەمکردنەوەى پێداویستییەکانى دانیشتوانى کەمپەکە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur