...سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران سوپاسى ڕێکخراوى سى دى ئۆى کرد

12/18/2016 8:22:38 AM

...سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران سوپاسى ڕێکخراوى  سى دى ئۆى کرد
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران سوپاسى ماندوو بوونى ڕێکخراوى CDOى کرد  کە لە پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناکانى خوێندکاران بەشداریکرد .

لە نامەیەکى سوپاس گوزاریدا کەلە 15ى کانونى یەکەمدا  لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانە وە ئاراستەى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت – CDO کرا تیایدا  سوپاسى ماندوو بوونى ڕێکخراوى CDOى کرد  کە لە پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناکانى خوێندکاران بەشداریکرد .
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ئەم هەنگاوەى CDO بە هەنگاوێکى گرنگ دەزانێت بۆ برەودانى زیاتر بە کەرتى تایبەت و پێگەیاندنى نەوەیەکى کارا بەرەو ئایندەیەکى گەشتر .
هەروەها سوپاسى هاوکارى و پاڵپشتى CDOى کرد کە هۆکارى سەرەکى سەرکەوتنى ئەو پڕۆگرامەن.
لەماوەى ڕابردوودا  لە خولى مەشقى هاوینەى زانکۆ و پەیمانگاکاندا ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت بەشداریکرد لە پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناى خوێندکاران ، کە لەقۆناغى سێهەمدا  سێ سەد فێرخواز تیایدا بەشدارببون و خولەکەیان بە سەرکەوتووى ئەنجامدا.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur