...قۆرەتو؛ چالاکییەکانی رێکخراوی سى دى ئؤ دەخرێتەڕوو

12/4/2016 7:08:09 PM

...قۆرەتو؛ چالاکییەکانی رێکخراوی CDO دەخرێتەڕوو
ئەمڕۆ 4ـی کانونی یەکەم ، لە کامپی ئاوارەکانی قۆرەتو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لە مەراسیمێکدا کە بۆ پیشاندان و باسکردنی کار و چالاکییەکانی رێکخراوەکان سازکرابوو، کار و پرۆژەکانی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO خرایەڕوو.
مەراسیمەکە کە تایبەت بوو بە ناساندن و راگەیاندنی (سەنتەری زانیار و تێبینییەکانی قۆرەتوو) کە بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق پرۆژەیەکی لەم شێوەیە لە کامپەکانی نیشتەجێبونی ئاوارەکان جێبەجێدەکرێت.
لە مەراسیمەکەدا تیمەکانی رێکخراوی CDO ، باسی کار و چالاکی و پرۆژەکانی رێکخراوی CDOیان بۆ ئامادەبوان و دانیشتوانی کامپی قۆرەتوو کرد کە لە چەند ئاستێکی جیاوازدا رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO خزمەت و هاوکاری خۆی پێشکەش بە ئاوارەکان دەکات، ئەویش لە بوارەکانی؛ تۆمارکردن ، دابەشکردنی خۆراک ، هاوکاری و خزمەتگوزاریی یاسایی، و پاراستن و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاوارەکان، کە رێکخراوی CDO بە هاوبەشی ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR,WFP) جێبەجێیدەکات.
 چالاکی سەنتەر زانیاری و تێبینییەکانی قۆرەتوو، چالاکییەکی هاوبەشی نێوان رێکخراوەکانی تایبەتمەندە بە هاوکاری ئاوارەکان و لەژێر چاودێری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران جێبەجێدەکرێت بە ئامانجی گەیاند و چارەسەرکردنی کێشە و داواکارییەکانی ئاوارەکان، رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO بەشدارێکی چالاکی پرۆژەکەیە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur