...لە چالاکیەکانى25 نۆڤەمبەر پەنجا نەمام لە پارکى هەوارى شار نێژرا

11/26/2016 9:06:40 AM

...لە چالاکیەکانى25 نۆڤەمبەر پەنجا نەمام لە پارکى هەوارى شار نێژرا

25ی نۆڤەمبەر کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕۆژى جیهانى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان دەستنیشانى کردووە لە هەرێمى کوردستان لە ژێر دروشمى (لە ئاشتى ماڵەوە بۆ ئاشتى جیهان پەروەردەیەکى ئارام بۆ هەمووان) ڕێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافەکانى ژنان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى ئەم یادەیان بەرز ڕاگرت .

لە شانزە ڕۆژى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى UNFPA لە25 نۆڤەمبەر لە پارکى هەوارى شار لەشارى سلێمانى چالاکیەکى  ئەنجامدا.

سەرەتای چالاکییەکە بە ساتێک وەستان بە بێدەنگى بۆ گیانى پاکى ژنانى قوربانى و شەهیدانى ڕێگاى ئازادى دەستىپێکرد بە بەشدارى لەگەل زۆرینەى ریکخراوو ئاژانسەکانى UN لە گورەپانى پارکى هەوارى شار .

هەر لە چالاکیەکەدا کۆمەڵێک ووتە تایبەت بە شانزە ڕۆژى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى دنان خوێنرایەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى ، بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى ،ئەنجومەنى باڵاى خانمان ،  بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوون و بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ، گروپى کارى بەرەنگاربوونەوەوەى توندوتیژى.

وە هەروەها لەلایەن شاعیران محمد پاکژ و نەوزاد مستەفاوە چەند پارچە شیعرێک بە ناوى ژن پێشکەش کرا لە مەراسیمەکەدا.

لە کۆتایى مەراسیمەکەدا پەنجا نەمام لەلایەن بەشداربووانى مەراسیمەکەوە نێژران.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur