پرۆژەی ئاوارە ناوخۆییەکان

11/24/2016 6:33:29 AM

...پرۆژەی ئاوارە ناوخۆییەکان


ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژەکانی  ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO  کە پاڵپشتی و خەرجی بۆ دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی UNHCR .

لەم پرۆژەیەدا بایەخ دەدرێت بە حاڵەتەکانی ئاوارە ناوخۆییەکان (کەیسی یاسایی، راوێژکاری یاسایی، وه‌ پارێزگاری).

ئەم پرۆژەیە پێکهاتوە لە چوار بەشی سەره‌كی:

 1.پارێزگاری:
ئەم بەشە پێکهاتوە لە چەند تیمێک وە هەرتیمێک سەردانی ئاواره‌كان ده‌كات له‌كاتی پێویست ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزاری له‌ڕێكخراوی تر یان ده‌زگازگای حكومی هه‌یه‌ ، هه‌واڵه‌ ده‌كرێن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ لە کەمپەکان و لە ناوچەکانی تر وە هەڵسەنگاندنی پارێزگاری بۆ بارو گوزەرانیان دەکەن و لە نزیکەوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن و کێشەکانیان چارەسەر دەکەن. ئەم بەشە پێکهاتوە لە 9 کارمەند 5 لە سلێمانی و 4 لە گەرمیان کار دەکەن.


2.کەیسی یاسایی و ڕاوێژکاری:
لەم بەشەدا هەموو کەیسە یاساییەکانی ئاوارەکان وەردەگیرێن و لە دادگا دەبینرێن بە بی بەرامبەر لە سلێمانی و گەرمیان و ڕانیە. پارێزەرەکان ڕێنمایی و ڕاوێژکاری پێشکەش بە ئاوارەکان دەکەن. لە ڕێی ئەم بەشەوە زۆر لە کەیسە یاساییەکان شیکار کراون وە گرنگی دەدەین بە پاراستنی مافی ئاوارەکان. ئەم بەشە پێکهاتوە لە 5 پارێزەر لە سلێمانی، 2 پارێزەر لە گەرمیان و 1 پارێزەر لە ڕانیە.


3.تۆمار کردن:
بەشێکی تری ئەم پرۆژەیە بریتیە لە تۆمار، کە تێیدا هاوكاری و پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كرێت تابتوانێت ئاواره‌كان تۆماربكات هەموو ئاوارەکان تۆمار دەکرێن و کارتی کۆچ و كۆچبەرانیان بۆ دروست دەکرێت لە سلێمانی و گەرمیان. لەم بەشەدا چەند تیمێکی گەڕۆک هەیە کە سەردانی ئاوارەکان دەکەن و تۆماریان دەکەن وە پێکهاتون لە 12 کارمەند 8 لە سلێمانی و 4 لە گەرمیان.


4.ناوەندی پەیوەندی:
ئەم ناوەندە پاڵپشتی دەکرێت لە لایەن  (UNHCR, WFP, CDO, AsiaCell).
بریتیە لە هێڵێکی گەرمی بێبەرامبەر بۆ ئاوارەکان کە دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن بە ژمارە 385  لە کاتی پێویست و کتوپڕدا بۆ هاوکاری زیاتر. لەڕێی ئەم ناوەندەوە هەموو کەیسە تەندروستی و یاسایی و پارێزگاریەکان دەنێررێن بۆ تیمی تایبەت لەو بەشە و بەدواداچونیان بۆ دەکرێت، ئەمە بەشێکە لە ڕاوێژکردن و  ڕوون کردنەوە ی هەموو پرۆژەی PARC بۆ ئاوارەکان لەکاتێکدا کە پەیوەندی دەکەن.  


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur