سەنتەرى کۆمەڵایەتى لە چەمچەماڵ چالاکییەکانى دەست پێکرد

11/22/2016 7:23:20 AM

...سەنتەرى کۆمەڵایەتى لە چەمچەماڵ چالاکییەکانى دەست پێکرد

سەنتەرى کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیە -CDOبە هاوبەشى لەگەڵ ئاژانسى UNHCR لە قەزاى چەمچەماڵ دەستى بە چالاکییەکانى کرد.

چالاکیەکانى سەنتەرەکە بریتین لە کردنەوەى خولى فێربوونى زمانى ئینگلیزى بۆ حەفتاودوو  بەشداربووى ئاوارە و پەنابەران و دانیشتوانى قەزاکە ماوەى یەک مانگ دەخایەنێت .

هەروەها یەکێکیتر لە چالاکییەکانى سەنتەرەکە کردنەوەى خولى فێربوونى کۆمپیوتەرە بۆ بیست و دوو منداڵى ئاوارە و پەنابەران و دانیشتوانى قەزاکە کە تەمەنیان لە نێوان دوانزە بۆ هەژدەساڵ دایە و ماوەى یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

 سەنتەری بونیاتنانی تواناکانی ئاوارە و پەنابەران و دانیشتوانى قەزاى چەمچەماڵ لە ڕۆژى 26ى تشرینى یەکەم لەلایەن رێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت بە هاوبەشى لەکەڵ ئاژانسى UNHCR   لە قەزاى چەمچەماڵ کرایەوە .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur