...سی دی ئۆ خولی خوێندنى نافەرمى کردەوە

11/10/2016 6:33:27 AM

...سی دی ئۆ خولی خوێندنى نافەرمى کردەوە

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت –CDO بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى Danielle Mitterrand خولى خوێندنى نافەرمى کردەوە

لەچەند ڕۆژى ڕابردوو ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت –CDO بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى Danielle Mitterrand خولى خوێندنى نافەرمى لە ئۆفیسى سەرەکى ڕێکخراوى CDO کردەوە  بۆ شانزه‌ ستافى ڕێکخراوەکان و ستافەکانى ڕێکخراوى CDO لە هەردوو کەمپى ئاشتى و کەمپى پەنابەرانى عەربەت و ستافى سەنتەرى گەنجان خولەکە ماوەى دە ڕۆژ دەخایەنێت.

ئامانج لەم خولە ڕاهێنانى  ئەو کەسانەیە کە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ منداڵ دەکەن  ،  چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و بونیاتنانى تواناى منداڵانە و  چۆن وایان لێبکەن کە منداڵان بەهرەو تواناکانیان نیشان بدەن لە ڕێگەى یارى و چالاکى جۆراوجۆر ، هەروەها ئەم خولە دەستپێکە بۆ زنجیرەیەک ڕاهێنان بۆ ساڵى ئایندە .

ئەم خولە ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت –CDO بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى Danielle Mitterrand ڕێکى خستووە و لەلایەن ڕێکخراوى Leo lagrangeو ئاژانسى  گەشەپێدانى فەڕەنسى یەوە پاڵپشتى دەکرێت.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur