...یەکێتى نابینایان سوپاسى سى دى ئۆ یان کرد

11/9/2016 9:30:29 AM

...یەکێتى نابینایان سوپاسى سى دى ئۆ یان کرد

ئەمڕۆ 6 ى نۆڤەمبەر وەفدێکى یىکێتى نابینایان سەردانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەتیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یەوە پێشوازیان لێکرا.

مەبەست لە سەردانەکەى یەکێتى نابینایان پێشکەشکردنى سوپاسنامەیەک بوو بە ڕێکخراوى CDO  لەپاى گرنگیدان و پشتیوانیکردنى بەردەوامى بە توێژى نابینایان و خاوەن پێداویستى تایبەت  وئەو هەنگاوەى CDO یان بە   ده‌ستپێشخه‌ریى یەکى گرنگ وەسفکرد .

بەڕێوەبەرى گشتى CDO بەڵێنیدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی CDO لەداهاتوودا فراوانتربکرێت تا توێژى نابنایان و خاوەن پێداویستى تایبەت بتوانن دوای تەواوکردنی خوێندن جێ دەستیان دیاربێت لە نێو کۆمەڵ و خاوەنی ئابوری سەربخۆی خۆیان بن.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur