...کۆبوونەوەى وەرزیی ستافى سى دى ئۆ به‌ ڕێوه‌چوو

11/9/2016 9:25:10 AM

...کۆبوونەوەى وەرزیی ستافى سى دى ئۆ به‌ ڕێوه‌چوو
لە کۆبوونەوەى وەرزىی ستافى سى دى ئۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باوەڕپێکراوان و بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت وێستگە گەشەکانی کاری رابردوو هەڵدەسەنگێنن و پلانی ساڵی ئایندەدەشیان خستە روو بەڕێوەبەرەکەشى باسى لە پلانى ساڵى ئایندە کرد 
ڕۆژى شەممە لە هۆتێل ڕامادا لە شارى سلێمانى بە ئامادەبوونى سەرۆکی ئەنجومەنی باوەڕپێکراوان عەتا محمد و بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت بەختیار ئەحمەد و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و سەرجەم ستافەکانى سى دى ئۆ لە هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەى وەرزیى ئەنجامدا.
سەرەتاى مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان و سەرجەم قوربانیانى دەستى تیرۆر دەستى پێکرد.
عەتا محمد سەرۆکى ئەنجومەنى باوەڕپێکراوان وتەیەکى پێشکەشکرد و ڕایگەیاند پاش شانزە ساڵ لەکارى ڕێکخراوەکەمان بە پشتیوانى و دڵسۆزى و کارى ئێوە ئێستا سى دى ئۆ یەکێکە لەو ڕێکخراوانەى کە لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆى و نێودەوڵەتیەکان جێگەى متمانەى گەورەیە ، وتى "بەهیمەتى ئێوە و ماندووبوونى ئەندامانى دەستەى کارگێڕى کێرڤى کارکردنمان قۆناغ بە قۆناغ بەرەو سەرەوە ئەڕوات" جەختى کردەوە جێگەى خۆشحاڵییە کە سەربەخۆى خۆمان پاراستووە و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیش ئەندامی چەند تۆڕێکین بۆ پاراستنى ئاشتى لەسەرتاسەرى جیهان.
سەرۆکى ئەنجومەنى باوەڕپێکراوان باسى لەوەکرد کە ڕێکخراوەکەمان یەکێکە لەو ڕێکخراوانەى کە زۆرترین کەس سودمەندبووە لە چالاکییەکانمان بەردەوام بیرى لە جۆرى چالاکییەکان کردۆتەوە نەک لە ژمارەى چالاکییەکان بەمەش ناوبانگى خۆى پاراستووە ، ووتى لەسەر ئاستى ناوخۆى ڕێکخراوەکە هەموو بەشەکانمان خاوەنى یاسا و رێساى خۆیەتى سیستمى کارکردنمان شەفافە و لە ئایندەشدا پێشکەوتووترین سیستمى ئەلکترۆنى دەخەینە گەڕ بۆ پێشخستنى کارەکانمان هەروەها ئەوەى ڕونکردەوە کە سى دى ئۆ لە پاڵ ئەرکى خزمەتى ئاوارەو پەنابەران و کارى خێرخوازى تر ئەرکى مەدەنى و دیموکراسى لەیاد نەکردووە و بەردەوام بووە بۆ ئە ئامانجە ، دەیان رێکخراوى ناوخۆى بە پاڵپشتى ڕێکخراوەکەمان هاندەدرێن و چالاکى ئەنجامدەدەن.
پاشان بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتى رێکخراو ووتەیەکى پێشکەشکردوو وێستگە گرنگەکانى پلانى ساڵى ئایندەى بۆ ستافەکان خستە ڕوو .
بەختیار ئەحمەد باسى لەوە کرد گرنگە خاڵە لاواز و بەهێزەکانمان بزانین تا پێکەوە خاڵە گەشەکان فراوان بکەین و زاڵ بین بەسەر ئاستەنگەکان ووتى"شانازى بەوەوە دەکەین کە ڕۆڵمان هەبووە لەبەرزکردنەوەى تواناى کادرى ناوخۆى بەمەش ئێمە کادرمان تەنها بۆخۆمان پەروەردە نەکردووە بەڵکو بۆ کوردستانەکەمان بووە".
سەبارەت بە ساڵى ئایندە تیشکى خستە سەر دوو ئامانجى گرنگ کە دەچێتە چوارچێوەى پلانى ساڵى ئایندە و گوزارشتن لە ئامانج و ستراتیژى ڕێکخراوى سى دى ئۆ کە ئەوانیش کارکردنن بۆ پاراستنى مێینە لە توندوتیژى و پاراستنى ژینگەى وڵاتەکەمان ، ووتى بۆ ئەمەش لەگەڵ ئێوە پلان دادەڕێژین پێداویستیەکانى دابین دەکەین.
هەروەها باسى لەوەکرد کە ڕێکخراو درێژەدەدات بە گرنگیدان بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و لە پۆستەکانى ئایندەى سى دى ئۆ سەرکردایەتى دەکەن.
بەشێکى ترى کۆبوونەوەى وەرزیى تەرخانکرا بۆ کارى گروپ کە تیایدا کێشەو گیروگرفتەکان خرانە ڕوو لە کۆتایدا گفتوگۆى کراوەى لەبارەوە کرا.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur