دەربارەی ئێمە

ئێمە کێین؟

رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت - CDO:

رێکخراوێکی ناحکومــی، قازانج نه‌ویســــتی ســـه‌ربه‌خۆیه‌، ســـــــاڵی (1999) به‌پشتیوانیی رێکخراوی (دیاکۆنیا)ی سویدی دامه‌زراوه‌. 
له‌ساڵی (2001)ه‌وه ‌وه‌ک رێکخراوێکی ناحکومی (NGO) له‌ فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوه‌ ناحکومییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ ژماره‌(719) تۆمار کراوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمانگه‌ی ڕێکخراوه‌ ناحکومییه‌کانی عێراق به‌ ژماره‌(IC74968) تۆمار کراوه‌.
رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت - CDO په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌ناحکومییه‌کانی کوردستانی عێراقدا هه‌یه‌. 
چالاکیی و پرۆژه‌کانی رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت -CDO- له‌لایه‌ن زیاتر له‌(40) رێکخراو و ئاژانسی جیاجیا ‌پشتیوانی کراون، له‌وانه‌ (5) رێکخراویان هاوبه‌شه‌کاری درێژخایه‌نن.    
ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت  CDO خەڵاتى ئاڵتونى پێ بەخشراوە  لەلایەن وەزارەتى مافى مرۆڤ وەک ڕێکخراوێکى چالاک لە هەرێمى کوردستان.

رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت - CDO کارده‌کات له‌پێناو:
1.گه‌شه‌دان به‌ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌کوردستان و عێراقدا.
به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناکانی ژنان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژیی دژ به‌ژنان و به‌هێزکردنی پێگه‌ی ژن له‌نێو ژیانی سیاسیدا.
2.بنیات نان و به‌هێزکردن و به‌گه‌ڕخستنی توانای رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
3.ده‌سته‌به‌رکردنی پارێزگاری و هاوکاریی یاسایی بۆ گروپه‌په‌راوێزخراوه‌کان به‌تایبه‌ت په‌نابه‌ران و ئاواره‌کان .

به‌شه‌کانی رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت - CDO :
1-به‌شی مافه‌کانی مرۆڤ .  
2- به‌شی ژنان .  
3- سه‌نته‌ری پارێزگاریی و هاوکاریی یاسایی بۆ په‌نابه‌ران.
4-سه‌نته‌ری پارێزگاریی و هاوکاریی یاسایی بۆ ئاواره‌کان.
5-سه‌نته‌ری راهێنانی دیموکراسی.  
       
پەیام (Mission)ی رێکخراو : کارکردن بۆ وەدیهاتنى کۆمەڵگەیەکى مەدەنى کە سیستمى دیموکراسى و ماف و ئازادیەکانى تێدا مسۆگەر کرابێت
پەیکەربەندیی کارگێڕی: پەیکەربەندیی کارگێڕی ڕێکخراوەکە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
ئەنجومەنی باوەرپێکراوان.
دەستەی کارگێڕی.
بەشەکان:
پرۆژەکان .
بەشى کارگێڕى و سەرچاوە مرۆییەکان.
بەشی دارایی.
بەشى میدیا و پەیوەندیە گشتیەکان .
بەشی دیکە بەپێی پێویست.
ئۆفیسەکان: کەرکوک، گەرمیان، دەربەندیخان، ڕانیە
ڕێکخەران لەناوەوەء دەرەوەی هەرێم و عێراق:
ڕێکخەران لەپارێزگاکانى ترى هەرێمى کوردستان و عیراق.

© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur